ناڕەزایەتیی شۆفیر تاکەرەکانی گواستنەوەی سووتەمەنی لە تاران
سێشەممە ۱۱-۰۶-۱۴۰۴   |  02-09-2025

ژمارەیەک لە شۆفیر تاکەرەکانی گواستنەوەی سووتەمەنی لە شاری تاران، ئەمڕۆ سێشەممە ١١ی خەرمانانی ١٤٠٤، کۆبوونەوەی ناڕەزایەتییان بەڕێوەبرد.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، شۆفیرانی ناڕازی بە کۆبوونەوە لە بەرامبەر سازمانی ڕێگاوبان و گواستنەوەی جادەیی لە تاران، لەئاست ڕاگیرانی ئۆتۆمبێلەکانیان لە سنوورەکانی ڕۆژهەڵاتی وڵات، ناڕەزایەتییان دەربڕی.