ناڕەزایەتیی شۆفیر کامیۆنەکانی هەڵگری گازی مایع لە بەندەرگ کەنگان
هەینی ۲۰-۰۴-۱۴۰۴   |  11-07-2025

ڕۆژی پێنجشەممە ١٩ی پووشپەڕی ١٤٠٤، نزیکەی ٢٥٠ شۆفیری کامیۆنەکانی هەڵگری گازی مایع کە لە پارێزگاکانی ئێران لەوانە سیستان و بەلوچستان، بە مەبەستی پڕکردنی تانکێڕەکانیان چوبوونە فازی ١٩ی بەندەری کەنگان، لەئاست چوار ڕۆژ بیلاتەکلیفیان لەم بەندەرە، ناڕەزایەتییان دەربڕی.
شایانی باسە، لەماوەی ڕۆۆژانی ڕابردوودا، بارکردنی تەریلیەکان بەتەواوی ڕاوەستاوە و تەنیا کەشتییە هەناردەییەکان بار دەکرێن. ئەمەش بیلاتەکەلیفی بە سەدان شۆفیری کامیۆنەکان و ناڕەزایەتیی ئەوانی لێکەوتووەتەوە.