فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

ناڕەزایەتیی قوتابیان و بنەماڵەکانیان لە گۆلدەشت
چوارشەممە ۰۲-۰۷-۱۴۰۴   |  24-09-2025

قوتابیانی خوێندنگەکانی ١٥ی خورداد و ١٢ی بەهمەن وێڕای بنەماڵەکانیان، لە شارستانی گۆلدەشت، لە یەکەم ڕۆژی دەستپێکی ساڵی نوێی خوێندن، لە ناڕەزایەتیی بە نەکرانەوەی ئەم خوێندنگایانە، دەستیاندایە کۆبوونەوە.
ناڕازیان بەوتنەوەی درووشمی “تۆپ تانک فشفشە، قوتابخانە دەبێ بکرێتەوە”، خوازیاری کرانەوەی ئەم مەدرەسانە بوون. پێویستە ئاماژە بکرێ کە بەدوای هەشت ساڵ ململانێی حقووقی لەگەڵ خاوەن زەوییەکان،ئەم دوو قوتابخانەیە بەتەواوی داخراون و بەهۆیەوە زیاتر لە ٧٠٠ خوێندکار، ناردراونەتە قوتابخانەیەکی دیکە کە تەنانەت کارەبای نییە.