
بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی هەواڵنێرانی بێ سنوور، زیاتر لە ٢٥٠ ڕۆژنامە لە زیاتر لە ٧٠ وڵاتی جیهان، ئەمڕۆ دووشەممە ١٠ی خەرمانانی ١٤٠٤، لە یەکەم لاپەڕەی خۆیان لەئاست کوژرانی بە دەیان ڕۆژنامەنووس لە جەریانی شەڕی ئیسڕائیل و حەماس لە غەززە، ناڕەزایەتییان دەربڕیوە.
تیبۆ برۆتەن،بەڕێوەبەری ئەم ڕێکخراوەیە لە بەیانێیەکدا ڕایگەیاند: بەم خێراییەی کە ڕۆژنامەنووسان لە غەززە بە دەستی هێزەکانی ئیسڕائیل دەکوژرێن، بەمزووانە کەس لەم ناۆچەیە نامێنێ کە ئێوە لە ڕووداوەکانی غەززە ئاگادار کەنەوە. بە وتەی ئەم ڕێکخراوەیە، ئەم ئێعتڕازە لە لاپەڕەی یەکەمی ماڵپەڕەکانی، ئەلجەزیرەی قەتەر، ئێندیپێندنتی بریتانیا، ڕۆژنامەکانی فەڕانسە لەوانە، لاکرۆئا و ئۆمانیتە و هەروەها ڕۆژنامەکانیی ئاڵمان لەوانە تاتس و فڕانکفۆرتێر ڕۆندشاو، کاردانەوەیان لێکەوتووەتەوە. بەپێی داتاکانی ئەم ڕێکخراوەیە، لە ئەنجامی شەڕی نێوان ئیسڕائیل و حەماس، هەتا ئێستا نزیکەی ٢٢٠ هەواڵنێر کوژراون.