ناڕەزایەتیی نانواییەکان بە بەڕێوەبردنی لەناکاوی پەسەندکراوی نوێی پەیوەندیدار بە کەسابەت
یەکشەممە ۲۲-۰۴-۱۴۰۴   |  13-07-2025

بەدوای بەڕێوەبردنی لەناکاوی پەسەندکراوی نوێی مەجلیس پەیوەندیدار بە کەسابەت کە هەر تاکێک کە نانوایی هەیە دەبێ پەروانە کەسبی هەبێت، شەپۆلێک لە ناڕەزایەتیی نانواخانەکانی لێ کەوتووەتەوە.
بەپێی ئەم پەسەندکراوەیە کە بەبێ ئاگاداری پێشووتر بەکردەوە دەرهاتووە، سەرجەم ئەو کەسانەی کە لە نانواخانەکان کار دەکەن، دەبێ پەروانە کەسبیان هەبێت. ئەمە لە حاڵێکدایە کە لە زۆربەی نانواخانەکان، کارەکان بەشێوەی شراکەتی و گرووهی ئەنجام دەدرێ و بەشێوەی مامناوەند، چوار تا پێنج کەس لە نانواخانەکان کار دەکەن.