ناڕەزایەتیی پزیشکان و کادری دەرمانی لە سۆئێد
یەکشەممە ۱۵-۰۴-۱۴۰۴   |  06-07-2025

کۆمەڵێک لە پزیشکان و کادری دەرمانی سۆئێد، لە ناڕەزایەتیی بە سیاسەتی دژە کۆچبەرانەی دەوڵەتی ئەم وڵاتە، لە شاری ستکهۆڵمی پایتەخت، دەستیاندایە کۆبوونەوە.
ڕۆژی هەینی ١٣ی پووشپەڕ، بە سەدان کەس لە پزیشکانی سۆئێدی، لە ناڕەزایەتیی بەوەیکە ئەرکی ناساندنی کۆچبەرانی نایاسایی بەوان سپێردراوە، ئێعتڕازییان دەربڕی. ئەم پزیشکانە وێڕای پێرسۆنێلی نەخۆشخانەکان کە ئەم ئەرکەیان پێ سپێردراوە، بە نیشانەی ناڕەزایەتیی بەم ڕێکارە، لە ڕێگای بەدەستەوە گرتنی پلاکاردێک بە ناوەڕۆکی “ئێمە پزیشکین، نەک پۆلیسی سەر سنوور”، ناڕەزایەتیی خۆیان دەربڕی.