ناڕەزایەتیی چالاکانی ژینگەپارێز بە گواستنەوەی ئاوی ناوچەی هەزار مەسجێد بۆ مەشهەد
یەکشەممە ۱۸-۰۳-۱۴۰۴   |  08-06-2025

بەپێی ڕاپۆرتەکان، ژمارەیەک لە هاووڵاتییانی ناڕازی و چالاکانی مەدەنی و ژینگەپارێزی، داوای ڕاگرتنی پلانی گواستنەوەی ئاو لە ناوچەی هەزار مەژد (هەزار مەسجد) بۆ مەشهەد دەکەن.
ناڕازییان بە جەخت کردنەوە لەسەر کۆچی بەکۆمەڵی دانیشتووانی هەزارمەسجێد لە ئەگەری جێبەجێکرانی پلانی گواستنەوەی ئاو بۆ مەشهەد، پێداگرییان لەسەر ئەوە کردووە کە زانکۆی مەشهەد خەسار لێکەوتنەوەی ئەو پلانەی بۆ سەقامگیری سەرچاوە ئاوییەکانی پشتڕاست کردووەتەوە.