ناڕەزایەتیی کرێکارانی شیرکەتی پێترۆ نیرووی سەبا
سێشەممە ۳۰-۱۱-۱۴۰۳   |  18-02-2025

کرێکارانی شیرکەتی پێترۆ نیرووی سەبا، ئەمڕۆ سێشەممە ٣٠ی ڕێبەندان، لەدژی دواخرانی حەقدەست و مەزایاکانیان، دەستیاندایە کۆبوونەوە.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، کرێکارانی شیرکەتی پێترۆ نیرووی سەبا کە لە پڕۆژەی “هایکۆ پێترۆشیمی کاروون” چالاکی دەکەن، بە هۆی پەرداخت نەکرانی بڕی سێ مانگ حەقدەست و مەزایایان، دەستیان لەکار کێشاوەتەوە و بە مەبەستی گەیشتن بە خواستەکانیان، لە شوێنی کارەکەیان دەستیانداوەتە کۆبوونەوە و ناڕەزایەتییان دەربڕیوە.