ناڕەزایەتیی یەکگرتووانەی کرێکارانی سەنایعی نەوت لە ناوچەکانی جنووبی ئێران
دوشەممە ۱۷-۰۶-۱۴۰۴   |  08-09-2025

ئەمڕۆ دووشەممە ١٧ی خەرمانانی ١٤٠٤، کرێکارانی شاغڵ لە ناوەندەکانی نەوت و گازی جنووب لەوانە، سەکۆ نەوتییەکانی شیرکەتی نەوت و گازی پارس POGC، کرێکارانی شیرکەتی نەوت و گازی عەسەلوویە سایتی ١، کرێکارانی نەوت و گازی پارسی کەنگان سایتی ٢، دامەزراوەی گازی پارسی جنووبی SPGC و کرێکارانی شاغڵ لە ناوچەی تایبەتی عەسەلوویە، یەکگرتووانە دەستیان لەکار کێشایەوە و لە شوێنی کارەکانیان دەستیاندایە کۆبوونەوە.
جێگای ئاماژەیە، چەندین بەش لە کرێکارانی سەنایعی نەوت و گاز لەوانە کرێکارانی شیرکەتی نەوت و گازی ئاغاجاری، گەچساران و خارک، ڕۆژی ڕابردووش کۆبوونەوەی ناڕەزایەتییان بەڕێوەبردبوو و ناڕەزایەتیی ئەمڕۆی کرێکارانی شیرکەتی نەوت، لەدرێژەی ئێعتڕازی حەفتانەی کرێکارانی ڕەسمی شیرکەتی نەوت بەڕێوەچووە.