ئێوارەی رۆژی دووشەممە ٢٦ی مانگی گولان، هێزە سەرکوتگەرەکانی ڕژیم، خۆپیشاندانەکانی شاری، “شاری کورد” و شارەکانی دیکەیان سەرکوت کردووە و ژمارەیەک لەو خۆپیشاندەرانەیان دەسبەسەر کردووە. خۆپیشاندەران لە پارێزگای “چوارمەحاڵ و بەختیاری” دروشمی “مەرگ بۆ دیکتاتۆر و بەختیاری دەمرێت بەڵام داماوی و کڵۆڵی قبووڵ ناکات “یان بە دژی ڕژیم وتووەتەوە.
هەروەها ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە لە “شاری کورد دەنگی تەقە بیستراوە و هاوکات مەئموورەکانی ڕژیم ڕێگەیان بە خەڵک نەداوە کە فیلم هەڵبگرنەوە. ئەم بارودۆخە کەشێکی ئەمنییەتی و قورس بەسەر شارەکانی “سنە، ئیلام، کرماشان، ورمێ، تاران، زەنجان، مەشهەد و شیراز “دا نیشان دەدا.
لە ماوەی خۆپیشاندانەکانی ئەم دواییانەدا کە بەهۆی گرانی لەڕادەبەدەر و دۆخی نالەباری بژیوی ژیان و ئابووری سەریان هەڵدا، دەیان کەس لە خۆپیشاندەران دەسبەسەر و ڕاپێچی زیندانەکانی ڕژیم کراون.