ڕۆژی یەکشەممە ٢٢ی خەزەلوەر ، خوێندکارانی زانکۆی “ئازاد”ی ورمێ بەهۆی هەڵاواردنی ڕەگەزی لە بەشێکی ئەو زانکۆیە خۆپیشاندانیان بەڕێوە برد و ناڕەزایەتییان نیشان دا.
ڕۆژی شەممە ٢١ی خەزەڵوەر، بەڕێوەبەرانی زانکۆی “ئازاد”ی ورمێ لە بڕیارێکدا بەشی بووفەی کچان و کوڕانیان جیا کردەوە و هەر ئەوە بووە هۆی ناڕەزایەتیی خوێندکارانی ئەو زانکۆیە.
ڕۆژی یەکشەممە خوێندکارانی ئەو زانکۆیە لە هەرێمی زانکۆدا بەرامبەر بەو هەڵاواردنە، ناڕەزایەتییان نیشان دا و بەنێری سەر فرۆشگای زانکۆ کە بەشی کچان و کوڕانی لێک جیاکردبووەوە، ئاگردا و چەندین دروشمیان بەرز کردەوە.
“ئازادی ئازادی”، “مەترسن مەترسن، ئێمە هەموو پێکەوەین” و چەندین دروشمی دیکە، لەو دروشمانە بوون کە خوێندکاران دەیانوتەوە و داوایان لە هەموو خوێندکاران کرد کە پەیوەستی ناڕەزایەتییەکان ببن و هەڵاواردنی ڕەگەزییان لە زانکۆ مەحکووم کرد.