فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

ناڕەزایەتی خەلکی بۆکان بە هۆی قەیرانی بێئاوی
سێشەممە ۱۵-۰۶-۱۴۰۱   |  06-09-2022

لە چەند گەڕەکی شاری بۆکان کێشەی کەم‌ ئاوی هەیە و بەرپرسانی ڕژیم لەو شارە هیچ گرینگییەک بە بارودۆخی ژیانی خەڵک نادەن. ڕۆژی یەکشەممە ١٣ی خەرمانان، لە گەڕەکەکانی مەجبووراوا، عەلیاوا و چەند گەڕەکێکی دیکە ڕۆژانە خەڵک تووشی کێشەی کەم‌ ئاوی دەبن و سەرلەبەیانی تا سەرەتای شەو ماڵەکانی ئەو گەڕەکانە ئاوی خوارندەوەیان نییە.
کاربەدەستانی ناوەندە پێوەندیدارەکانی ڕژیمیش لەو شارە هیچ گرینگییەک بەو بارودۆخە نادەن و ئەوەش ناڕەزایەتیی خەڵکی لێ کەوتووەتەوە.
بێ ئاوی شاری بۆکان کە بەرۆکی بە خەڵکی ئەو شارە گرتووە لە حاڵێکدایە کە بۆکان یەکێک لەو شارانەیە کە چەند بەنداو و ڕووباری ئاوی پێدا دەڕوات، بەڵام هەمووی ئەو ئاوانە لەلایەن کاربەدەستانی کۆماری ئیسلامییەوە دەگوازرێتەوە بۆ شارەکانی دیکە.
بۆکان کە سەرچاوەی دابینکردنی ئاوی شارەکانی دیکەیە ئێستا خۆی لەگەڵ کەمیی ئاو بەرەوڕوویە و خەڵک داوایان لە ناوەندە پێوەندیدارەکانی ڕژیم کردووە کە چارەسەریی ئەو کێشەیە بکەن، بەڵام هیچ وڵامێکیان نەداونەتەوە و ئەوەش ناڕەزایەتیی و تووڕەیی خەڵکی لێ کەوتووەتەوە.