فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

ناڕەزایەتی دانیشتووانی شاری سنە بەهۆی پیسی ئاویخواردنەوەی شارەکەیان
سێشەممە ۰۳-۱۲-۱۴۰۰   |  22-02-2022

بە پێی زانیارییەکان دانیشتووانى شاری سنە بەدەست خراپى و پیسی وزۆریى کلۆرى ئاوى خواردنەوەی ئەو شارەوە دەناڵێنن. سەرەڕای چەندین جار دەربڕینی ناڕەزایەتی لەلایەن هاووڵاتیان یئەوشارەوە، لەماوەی یەکساڵی ڕابردوو هیچ دامودەزگایەکی ڕژیم هەوڵێکی بۆ چارەسەرکردنی کێشەی ئاوی ئەوشارە نەداوەوهاووڵاتیان ڕۆژانە بەمەبەستی دابینکردنی ئاوی خواردنه‌وه‌ سەردانی کانییەکانی دەوروبەری ئەوشارە دەکەن.
شایانی باسەبە پێی لێکۆڵینەوەیەکی پزیشکی، زیادبوونی ئاستی کلۆر لە نێو ئاوی خواردنەوەدا، لە درێژماوە دا مرۆڤ تووشى شێرپەنجەى سییه و خوێن و چەندین نەخۆشی دیکە دەکات.