ناڕەزایەتی دانیشتووانی شاری مەریوان
شەممە ۱۱-۰۴-۱۴۰۱   |  02-07-2022
هاووڵاتییانی دانیشتووی شاری مەریوان بە بڵاوکردنەوەی چەند گرتە ڤیدیۆیەک لە تۆڕەکۆمەڵایەتییکاندا، ناڕەزایەتی خۆیان لەسەر پیسبوون و خراپی کوالێتی ئاوی خواردنەوەی ئەو شارە دەربڕی.
بەپێی ڕاپۆرتەکان، لە ماوەی چەند مانگی ڕابردوودا ههتا ئێستا چەندین ڕاپۆرت سەبارەت بە خراپی و پیسیی ئاوی خواردنەوە لە شارەکانی ئوستانی کۆردستاندا بڵاو کراوەتەوە، بەڵام هەتا کاتی بڵابوونەوەی ئەم هەواڵە لە لایەن بەرپرسانی بێدەرەتانی ڕژیمەوە هیچ هەنگاوێک بۆ چارەسەر کردنی ئەو کێشەیە نەگیراوەتەبە.