فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

ناڕەزایەتی ژنان سەبارەت بە گەڵالەی حیجابی زۆرەملێ
شەممە ۱۸-۰۴-۱۴۰۱   |  09-07-2022

لە ماوەی ڕابردوودا ڕژیم لە سەرتاسەری ئێران هەوڵ دەدا بە زۆرەملێ گەڵەلەی “حیجاب” بەسەر ژناندا بسەپێنێت.
ژنان لە زۆر شوێن لە دژی داسەپاندنی ئەو گەڵاڵەیە ناڕەزایەتییان نیشان داوە و بەڕێوەبردنی ئەو گەڵاڵە و سنووردارکردنی ئازادییەکانی ژنانیان، مەحکووم کردووە.
هەر لەو پێوەندیەدا لە ماوەی رۆژانی ڕابردوود بەکرێگیراوانی ڕژیم ا لە زۆرێک لە ناوچەکانی کوردستان و ئێران دەستیان داوەتە سووتاندن و شێواندنی ژینگە. ژنان لە زۆرێک لە ناوچەکان هەم لە بابەت سووتاندنی دارستانەکان و هەم لەبابەت بەڕێوەبردنی گەڵاڵەی زۆرەملێی حیجاب ناڕەزایەتییان نیشان داوە و وتوویانە کە ڕژیم لە جیاتی پێشگیریکردن لە سووتانی دارستانەکان،وەدوای سەرپۆشی ژنان کەوتوە و بە درووشمی “داربەڕوو حیجابەکەی کەوتوە” گاڵتەیان بە گەڵاڵەی ڕژیم کردووە .