فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

ناڕەزایەتی کرێکارانی ڕێگاو شارسازی کرماشان
چوارشەممە ۲۷-۱۰-۱۴۰۲   |  17-01-2024

ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ٢٦ی به‌فرانبار، كرێكاران و كارمه‌ندانی شاغڵ له‌ ئیداره‌ی ڕێگه‌ و شارسازی كرماشان، لە دژی نه‌دانی حەقدەستەکانیان ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی.
به‌پێی ڕاپۆرته‌کان، كرێكاران و كارمه‌ندانی شاغڵ له‌ ئیداره‌ی ڕێگه‌ و شارسازی كرماشان ماوه‌ی چوار مانگه‌ حه‌قده‌ستیان وه‌رنه‌گرتووه‌ و له‌ بارودۆخێكی سەخت و دژواردا ژیان به‌سه‌ر دە‌به‌ن. به‌دوای له‌سه‌ركار لابردنی “مه‌حموود باوه‌ند” و “یه‌زدان خۆسره‌وی” دوو سه‌رده‌سته‌ی باندی مافیایی نێو ئیداره‌ی ڕێگه‌ و شارسازی كرماشان له‌لایه‌ن كه‌هریزی به‌ڕێوه‌به‌ری تازه‌ی ئه‌و ئیداره‌وه‌، بارودۆخی شیركه‌ت ڕۆژ له‌ دوای ڕۆژ خراپتر بووه‌ و هیچ به‌رپرسێكی ڕژیم وڵامده‌ره‌وه‌ی كێشه‌ و گرفتی پێرسۆنێلی ئه‌و شیركه‌ته‌ نییه‌.