فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

ناڕەزایەتی کرێکارانی ڕەسمی نەوت لە پاڵاوگەی ئەراک
شەممە ۱۰-۱۰-۱۴۰۱   |  31-12-2022

ڕۆژی شەممە ١٠ی بەفرانبار، کرێکارانی ڕەسمی شیرکەت نەوتی پاڵاوگەی ئەراک، لەسەر بانگەوازی پێشوو و هاوکات لەگەڵ باقی هاوکارەکانیان، لە ناڕەزایەتیی بە جێبەجێ نەکردنی خواستەکانیان، دەستیاندایە کۆبوونەوە. کرێکاران خوازیاری بەرێوەبردنی ماددەی ١٠ی یاسای ئەرکەکان و ئێختیاراتی وەزارەتی نەوت و هەروەها دانی [بک پی]، لابردنی ماڵیاتی  زیاتر لەسەر حەقدەستەکانیان، بردنەسەرێ ئاستی حەقدەستەکانیان، دانی پاداشی خانەنشینی، باشترکردنی خزمەتگوزارییەکانی وەک بێهداشت و دەرمان، هەڵوەشاندنەوەی ئەساسنامەی سندوقی نەوت و پێڕاگەیشتن بە خواستەکانی دیکەیان بوون.