فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

ناڕەزایەتی کەشاوەرزانی شاری سنە
هەینی ۱۰-۰۴-۱۴۰۱   |  01-07-2022

ڕۆژی چوارشەممە ٨ی پووشپەر، کەشاوەرزانی شاری سنە، لە ڕێگای تۆڕەکۆمەڵایەتییەکانه‌وه‌ ناڕەزایەتی خۆیان سه‌باره‌ت به‌ گواستنەوەی ئاوی شاری سنە بۆ ئوستانی هەمەدان دەربڕی و ڕایانگەیاند؛ لە کاتێکدا زەوی و باخەکانمان خەریکە لە بێ ئاوی وشک دەبێت، بەرپرسانی ڕژیم ئاوی ئەو شارە بۆ هەمەدان دەگوازنەوە.
بەپێی ڕاپۆرتەکان، لە بەنداوی “تاڵوار“ی سەر بە شاری بیجاڕ ئاوی ١٢ شار، ١٥٩ گوند و بنکەی ئاسمانیی نۆژەی ئوستانی هەمەدان دابیندەکرێت، ئەمە لە کاتێکدایە کە سنە و بەشێک لە شارەکانی سەر بەو ئوستانە ماوەی چەند ساڵێکە تووشی قەیرانی بێ ئاوی بوونەتەوە.