ناڕەزاەتیی کرێکارانی پاکستانی لەئاست کەمکردنەوەی ١١ هەزار هەلی کار
سێشەممە ۲۰-۰۶-۱۴۰۳   |  10-09-2024
ڕاپۆرتەکان ئاماژە بە خۆپیشاندانی بەرینی کرێکاران لە ئیسلام ئاباد پایتەختی پاکستان دەکەن کە لە لایەن ڕێکخراوە کرێکارییەکان و کرێکارانی ناڕازیی لەئاست کەمکرانەوەی ١١ هەزار هەلی کار ڕێکخراوە.
شایانی باسە، خۆپیشاندانی کرێکارانی شیرکەتی Utility Store Corporation (USC) لە پاکستان کە فرۆشگایەکی گەورەی ئینتێرنێتییە، پێ ناوەتە ناو دووهەمین حەفتەی خۆیەوە و خۆپیشاندەران بەبێ هیچ پاشەکشەیەک بەردەوامن لە خۆپیشاندان و دەربڕینی ناڕەزایەتیی. جێگای ئاماژەیە، ئەم خۆپیشاندانە کاتێک سەریهەڵدا کە دەوڵەتی پاکستان ڕایگەیاندبوو کە شیرکەتی “USC” دەبێ دابخرێ. بڕیارێک کە دەبێتە هۆی بێکاربوون و مەترسی بۆ سەر ژیانی ١١ هەزار کرێکار کە ٦ هەزار کەسیان بەشێوەی فەرمی، لەم شیرکەتە کار دەکەن.