نرخی میوە لە ئیران ڕۆژ بە ڕۆژ گرانتر دەبی
یەکشەممە ۰۱-۰۳-۱۴۰۱   |  22-05-2022
لە ڕۆژانی ڕابردوودا خەڵکی زۆربەی شار و پارێزگاکانی ئێران لەبابەت گرانی پێداویستییەکانی ڕۆژانەی خۆیان وەکوو “ڕۆن، هێلکە و مریشک” و گرانیی لەڕادەبەدەر ڕژانە سەر شەقام و بۆ چەندین ڕۆژ ئەو خۆپیشاندان و ناڕەزایەتییانە بەردەوام بوون.
نرخی میوە و زۆربەی پێداویستییەکانی ڕۆژانەی خەڵک تا دێت گرانتر دەبێت، بە شێوەیەک کە خواردنی زۆربەی میوەکان لە ئێستادا لەلای خەڵک وەکوو خولیا و ئارەزووی لێ هاتووە. لە ئێستادا کڕینی بڕێکی کەم میوە لە سەد هەزار تمەن کەمتر نییە بۆیە خەڵکی کەمداهات ناچارن بە دانە میوە بکڕن.
زۆربەی هاووڵاتییان لەهەمبەر گرانیی هەموو پێداویستییەکانی ژیانی ڕۆژانەیان گلەییان هەیە و دەڵێن ڕۆژ نییە نرخی پێداویستییەکان بەرز نەبێتەوە.