فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

نقومبوونی دوو بەلەم لە لێوارئاوەکانی توونێس
یەکشەممە ۲۰-۰۱-۱۴۰۲   |  09-04-2023

بەپێی ڕاپۆرتەکان، بەهۆی نقومبوونی دوو بەلەم لە لێوارئاوەکانی توونێس، لانیکەم ٢٣ کۆچبەر بێسەروشوێن بوون و چوار کۆچبەری دیکەش گیانیان لەدەستداوە.

لەم پێوەندەدا، وتەبێژی دادگای شاری “سفاقس” ڕایگەیاندووە، دوو بەلەمی هەڵگری کۆچبەران کە بەرەو ئیتالیا دەڕۆیشتن، لە لێوارئاوەکانی توونێس ژێرئاو کەوتوون و بەهۆیەوە ٢٣ کۆچبەر بێسەروشوێن بوون، چوار کەس گیانیان لەدەست داوە و ٥٣ کەسی دیکەش لە لایەن گاردی لێوار ئاوی توونێس لە مردن ڕزگار کراون. شایانی باسە، لە سەرەتای مانگی سێی ئەمساڵەوە، ئەمە شەشەمین بەلەمی کۆچبەرانە کە لە لێوارئاوەکانی توونێس نوقم دەبێت و بەهۆیەوە، زیاتر لە ١٠٠ کەس گیانیان لەدەست دەدەن یان بێ سەروشوێن دەبن. جێگەی ئاماژەیە، لە سەرەتای ئەمساڵەوە، ١٤ هەزار کۆچبەر لە رێگەی توونێسەوە هەوڵی پەڕینەوەیان بەرەو ئۆرووپا داوە کە بە بەراورد لەگەڵ ساڵی ٢٠٢٢، پێنج هێندە زیادی کردووە.