نوقمبوونی بەلەمی کۆچبەران لە دەریای عەدەن
سێشەممە ۲۲-۰۳-۱۴۰۳   |  11-06-2024
بەپێی ڕاپۆرتی ئاسۆشیتێدپرێس، بەهۆی نوقمبوونی بەلەمێک لە دەریای عەدەن، لانیکەم ٤٩ کۆچبەر گیانیان لەدەستدا و ١٤٠ کەسی دیکەش بێسەروشوێن بوون.
بەوتەی رێکخراوی نێونەتەوەیی کۆچبەران، ئەم بەلەمە کە هەڵگری زیاتر لە ٣٠٠ کۆچبەر بووە، ڕۆژی دووشەممە ٢١ی جۆزەردان لە لێوارئاوەکانی دەریای عەدەن، ژێرئاو کەوتووە. هەروەها ڕایگەیاندووە کە ئەگەری چوونەسەرەوەی ژمارەی قوربانیان لە ئارادایە.