فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

نوقمبوونی بەلەمێکی کۆچبەران لە لێوارئاوەکانی مەغریب
هەینی ۰۷-۱۰-۱۴۰۳   |  27-12-2024

لەنزیک لێوارئاوەکانی مەغریب، بەلەمێکی کۆچبەران کە بەرەو ئیسپانیا دەڕۆیشت، ژێرئاو کەوتووە و بەهۆیەوە ٦٩ کۆچبەر بێسەروشوێن بوون و ١١ کەسی دیکەش لە خنکان ڕزگاریان بووە.
لە لایەکی دیکەوە، حکوومەتی مالی لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە داوە، ژمارەی کۆچبەرەکانی نێو ئەو بەلەمە ٨٠ کەس بوون و لە نێویاندا ٢٥  گەنجی بە ڕەگەز مالی بوون کە خنکاون. هەروەها حکوومەتی مالی ڕاشیگەیاندووە، ئەو ١١ کەسەی کە ڕزگارکراون ٩ کەسیان خەڵکی مالین.