نوقمبوونی بەلەمێکی کۆچبەران لە لێوارئاوەکانی توونێس
پێنجشەممە ۰۱-۰۸-۱۴۰۴   |  23-10-2025

بەپێی ڕاپۆرتەکان، بەلەمێکی هەڵگری کۆچبەران کە ٧٠ سەرنشینی بووە، لە لێوارئاوەکانی توونێس وەرگەڕاوە و ژێرئاو کەوتووە.
شایانی باسە، لە ئەنجامی ئەم ڕووداوە، ٤٠ کەس کە ژمارەیەکیان منداڵ بوون، گیانیان لەدەست داوە. بەپێی زانیارییەکانی دادستانی گشتی توونێس، ئەم کۆچبەرانە خەڵکی وڵاتانی هەڵکەوتوو لە باشووری ناوچەی سەحرا بوون کە لە شاری بەندەری “ئەلمەهدیە” لە توونێسەوە بەرەوە دەریای مەدیتەرانە بەڕێکەوتوون هەتا خۆیان بگەیەنە،وڵاتانی ئۆرووپایی. شایانی باسە، لاشەی ئەم بەلەمە بەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە ١ی خەزەڵوەر دۆزراوەتەوە.