مێدیاکانی ئیسپانیا بڵاویان کردووەتەوە، كهشتییەک بە ٢٧ سەرنشینەوە له نزیک دوورگەی فۆكڵاند، له باشووری ئۆقیانووسی ئه‌تڵه‌س نقوم بووە کە ١٤ سەرنشینی کەشتییەکە ڕزگار كراون، هه‌شتی دیکەیان مردون و پێنجەکەی دیکەش بێسەروشوێن بوون.
ده‌سه‌ڵاتی ناوچه‌ی فۆكڵاند هیچی له‌باره‌ی قوربانییه‌كانه‌وه ڕوون نەکردووەتەوە تەنیا ڕایگه‌یاندووه، كه‌شتیی “ئارجۆس جۆرجیا” تایبه‌ت به ڕاو بووە و به‌هۆی گەرداوێکی به‌هێزه‌وه نقوم بووه. هاوکات ڕۆژنامه‌ی “گاردیان”ی بریتانیا بڵاوی كردووه‌ته‌وه، لەو 10 كه‌سه ئیسپانییه، كاپتنی كه‌شتییه‌كه‌ی تێدایه و سه‌رنشینه‌كانیش سه‌ربه ئیسپانیا، ڕووسییە، ئه‌ندۆنێزی، ئۆرۆگوئە و پێرۆن. تا ئێستاش تیمه‌كانی فریاکەوتن خه‌ریكی گه‌ڕانن به‌دوای ئه‌و پێنج كه‌سه‌ی له‌و ڕووداوه بێسەروشوێن بوون.