نۆی ترین ئاماری گیانلەدەستدانی خەڵکی مەدەنی لە ئۆکراین
یەکشەممە ۱۵-۱۲-۱۴۰۰   |  06-03-2022
ڕێکخرای نەتەوە یەکگرتووەکان لە نۆی ترین ڕاپۆرتییدا ڕایگەیاندووە، لە کاتی دەستپێکی شەڕی نێوان ڕوسیە و ئۆکراینەوە هەتا ئێستا، لانیکەم و ٧٠٧ هاووڵاتی مەدەنی ئۆکراینی بریندار بوون. لەوانە ٣٥١ هاووڵاتی گیانیان لەدەستداوە. بەڵام بەرپرسێکی باڵای ئۆکراین ئەم ئامارە ڕەت دەکاتەوە و دەڵێ، لە کاتی دەستپێکی شەڕەوە، زیاتر لە ٢ هەزار هاووڵاتی مەدەنی ئۆکراینی گیانیان لەدەستداوە و ئاماری بریندار بووانیش سێ تا چوار هێندە لە ئاماری گیانلەدەستدانەکان زیاترە.