نیگەرانی لەئاست مەترسیداربوونی تەندرووستی ئیلاهە فوولادی لە زیندانی ئێڤین
شەممە ۱۹-۰۳-۱۴۰۳   |  08-06-2024
بە پێی ڕاپۆرتەکان، ئیلاهە فوولادی ٤٦ساڵ تەمەن و خەڵکی شاری خڵخاڵ سەر بە پارێزگای ئەردەبیل، لە بەرەبەری تەواو کردنی شەشەمین مانگی حوکمەکەی، بە هۆی بەرزی لێدانی دڵەوە لە دۆخێکی مەترسیدار دایە و پێویستی بە مرەخەسی پزیشکی خێرا هەیە.
ئیلاهە فوولادی ڕۆژی سێشەممە ٢١ی سەرماوەزی پارەکە، بەمەبەستی جێبەجێکرانی حوکمی پێنج ساڵ بەندکردن کە بەسەریدا سەپابوو دەستەبەسەر و بۆ زیندانی ئێڤین گواسترابوویەوە. ناوبراو پێشتر لە لایەن دادگای شۆڕشی تاران بە تۆمەتی “هاوکاری کردن لەگەڵ ڕێکخراوی موجاهیدینی خەلقی ئێران” حوکمی٥ ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپێندابوو.