نیگەرانی لەئاست نادیار بوونی چارەنووسی مێهراب کووشا
دوشەممە ۲۲-۰۸-۱۴۰۲   |  13-11-2023
ڕۆژی شەممە ٢٠ی خەزەڵوەر، مێهراب کووشا، خەڵکی شاری کارزان لە یەکێک لە جاددەکانی شاری “کارزان”ی سەر بە پارێزگای ئیلام بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی وەزارەتی ئیتلاعات بریندار بوو.
بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، مێهراب کووشا لە حاڵێکدا کە ڕانی بە سەختی بریندار بووە، لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەرکراوە و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە. بەدواداچوون لەسەر دۆخی مێهراب کووشا دوای برینداربوون و دەستبەسەرکرانی، ئاکامێکی نەبووە و هەتا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەکی ورد سەبارەت بە دۆخی تەندروستی و شوێنی ڕاگیرانی ناوبراو لەبەر دەستدا نییە.