فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

نیگەرانی لەئاست نادیار بوونی چارەنووسی عەلیڕەزا جەلیلیان بەدوای ئازادکرانی لە کەمپی دیپۆرتی لە تورکییە
هەینی ۱۱-۰۳-۱۴۰۳   |  31-05-2024

عەلیڕەزا جەلیلیان، پەناخوازی خەڵکی کۆهدەشت سەر بە پارێزگای لوڕستان، لەم دواییانەدا دوای تێپەڕبوونی سێ ساڵ ڕاگیرانی لە کەمپەکانی دیپۆرتی تورکییە براوەتە دەرەوە و زانیارییەک لەسەر چارەنووسی ناوبراو لە بەردەستدا نییە.
بەپێی زانیارییەکان، ڕۆژی دووشەممە ٧ی جۆزەردان، عەلیڕەزا جەلیلیان، تەمەن ٤١ ساڵ لە کەمپی “کریک کاڵە” بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە و ئەمەش نیگەرانی قووڵی بە نیسبەت چارەنووسی ناوبراو لێکەوتووەتەوە.بە دوای تێپەڕبوونی سێ ڕۆژ لە چوونە دەرەوەی عەلیڕەزا جەلیلیان لە کەمپی دیپۆرتی، هیچ زانیارییەک لە چارەنووسی ناوبراو لە بەردەستدا نییە و ئەمەش بووەتە هۆی گومانێک لەسەر مەترسی جددی ڕادەستکردنەوەی بۆ ئێران. جێگای ئاماژەیە، ناوبراو پێشتر بە دۆسییە سازی دەزگای دادوەری و ئەمنییەتی کۆماری ئیسلامیی، بە تۆمەتی “کوشتنی بەڕێوبەری پۆلیسی” شاری شاباد ڕووبەڕوو کرابوو. عەلیڕەزا جەلیلیان لە لایەن دەزگای دادوەری کۆماری ئیسلامیی حوکمی سێدارە بە سەریدا سەپێنرابوو و لە ئەگەری ناردنەوەی، مەترسی جددی لەدەستدانی گیانی لە ئارادایە.