فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

نەبوونی ئەمنیەتی شوێنی کار بووە هۆی برینداربوونی چوار کرێکار
سێشەممە ۱۵-۱۲-۱۴۰۲   |  05-03-2024

بەهۆی نەبوونی ئەمنیەت و هەلومەرجی نەگونجاوی شوێنی کار، چوار کرێکار لە ڕووداوێکدا لە شاری ورمێ بریندار بوون.
ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ١٤ی ڕه‌شه‌ممە، چوار كرێكاری كه‌ندنی كارێز له‌ كاتی كاركردندا به‌هۆی نه‌بوونی ئیمه‌نی شوێنی كار بریندار و ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كراون.
به‌پێی ڕاپۆرتەکان، ڕۆژی ڕابردوو دوو كرێكاری كه‌ندنی قەنات له‌ گوندی “سۆڵتان ئاباد”ی ورمێ كه‌ بۆ خاوێنكردنه‌وه‌ی قەناتەکە ڕۆیشتبوون، به‌هۆی داڕمانی سه‌قفی قەناتەکە گیریان خوارد. دواتر دوو كرێكار دوای دیتنی ئەم دیمەنە دەچنە یارمەتی هاوڕێکانیانەوە، به‌ڵام ئەو دوو کرێکارەش له‌ ژێر داروپه‌ردوودا گرفتار دەبن تا ئه‌و كاته‌ی هێزه‌كانی فریاگوزاری دێن و هه‌ر چوار کرێکارەکەیان به‌ برینداری ڕزگار كرد.