نەبوونی خزمەتگوزاری پێویست لە بیمارستانی کەوسەری شاری سنە
سێشەممە ۲۸-۰۴-۱۴۰۱   |  19-07-2022
هاوڵاتیانی شاری سنه كه بۆ وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری پزیشكی سه‌ردانی نه‌خۆشخانه‌ی “كه‌وسه‌ر” ده‌كه‌ن، له‌ئاست نه‌بوونی سیستمه‌كانی سه‌رما و گه‌رما له‌و نه‌خۆشخانه‌یه ناڕازین و خوازیاری بایه‌خدان به باروودۆخی نه‌خۆشه‌كانی ئه‌و ناوه‌نده بوون.
به‌وته‌ی یه‌كێك له هاووڵاتییان، نه‌خۆشخانه‌ی “كه‌وسه‌ر” چه‌ند ساڵێكه كراوه‌ته‌وه، به‌ڵام سیسته‌می ته‌هوییه‌كه‌ی كار ناكات و نه‌خۆشه‌كان و بنه‌ماڵه‌كانیان شوێنی مانه‌وه‌یان نییه. جێگای ئاماژه‌یه كه سیسته‌می ته‌هوییه له ئیمكاناته سه‌ره‌كییه‌كانی هه‌ر نه‌خۆشخانه‌یه‌كه بۆ پاك و خاوێن ڕاگرتنی هه‌وا، به‌ڵام له‌به‌ر دزی و گه‌نده‌ڵی به‌رپرسانی ڕژیم ئاستی خزمه‌تگوزاری به خه‌ڵك له خراپترین دۆخدایه.