فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

نەبوونی زانیاریی لە چارەجووسی دوو هاووڵاتیی خەڵکی سایین قەڵا
چوارشەممە ۱۲-۱۰-۱۴۰۳   |  01-01-2025

بە پێی ڕاپۆرتەکان، ڕۆژی یەکشەممە ٩ی بەفرانبار،، دوو هاووڵاتی بە ناوەکانی “دیاکۆ مەحموودی” و “سۆران خزری”، خەڵکی سایین قەڵا، لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ورمێ، لە شاری سایین قەڵا دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترانەوە و بەدوای تێپەڕ بوونی ٣ ڕۆژ، زانیارییەک لەسەر چارەنووسیان لەبەر دەستدا نییە.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات بە لێدان و سووکایەتی پێکردن ئەم دوو هاووڵاتییەیان دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواستووەتەوە. تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، زانیارییەکی ورد لەسەر هۆکاری دەستبەسەرکران، تۆمەتە سەپێنداوەکان، چارەنووس و شوێنی ڕاگرتنی ئەم دوو هاووڵاتییە لەبەر دەستدا نییە.