ئیدریس کارساز، هاووڵاتیی تەمەن ٥٥ ساڵی خەڵکی شاری شنۆ، زیاتر لە ٢٨ ڕۆژە لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەستبەسەر کراوە و لە گرتنگە ئەمنییەتییەکاندا ڕاگیراوە و سەبارەت بە چارەنووسی زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، بنەماڵەی کارساز لە شوێن و دۆخی ڕاگیرانی کوڕەکەیان ئاگادار نین و تاکوو ئێستا ئەم هاووڵاتییە لە مافی دەسپێڕاگەیشتن بە پارێزەر و چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی بێبەری بووە.
جێگای ئاماژەیە، لە ماوەی ڕۆژانی ١٢ و ١٣ی پووشپەڕی ١٤٠٣دا، لە درێژەی شەپۆلێکی دەستبەسەرکردندا، ٥ هاووڵاتیی خەڵكی شاری شنۆ دەستبەسەر و بۆ گرتنگەیەکی ئەمنییەتی ڕاگوێزرابوون. جێگای وەبیرهێنانەوەیە، ڕۆژی چوارشەممە ١٣ی پووشپەڕ، ئیدریس کارساز خەڵكی شنۆ و “سەلیم زولقەرنەین” و “سابیر زولقەرنەین” خەڵکی گوندی “حەسەن نووران” سەر بە شاری شنۆ، دوابەدوای هێرشی هێزە ئەمنییەتییەکان بۆ سەر ماڵەکەیان، بە بێ هیچ هۆکارێک دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرابوون.