نەبوونی زانیاریی لە چارەنووسی حێشمەت مۆفاخێری
یەکشەممە ۱۱-۱۰-۱۴۰۱   |  01-01-2023
بەپێی ڕاپۆرتەکان، هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری دێهگۆلان بە ناوی [حێشمەت مۆفاخێری]، بە دوای دەستبەسەر کرانی لە لایەن هێزەکانی ڕژیم، چارەنووسی نادیارە.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، سەرەڕای تێپەربوونی ٢٩ ڕۆژ بەسەر دەستبەسەر کران و ڕفاندنی حێشمەت مۆفاخێری لە لایەن هێزەکانی ڕژیم، هەتا ئێستا هیچ زانیارییەک لە چارەنووسی ناوبراو لەبەر دەستدا نییە و هەروا بیلاتەکلیفە. لە لایەکی دیکەوە، هێزەکانی ڕژیم لە شاری کرماشان، هاووڵاتییەکی خەڵکی ئەمشارەیان بە ناوی [عەدنان مۆرادی] ٢٢ ساڵ تەمەن و دانیشتووی شارۆچکەی [دەڕەدرێژ]، بە بێ هیچ هۆکارێک دەستبەسەر و ڕاپێچی شوێنێکی نادیار کردووە.