نەبوونی زانیاریی لە چارەنووسی دوو هاووڵاتیی خەڵکی سەردەشت
یەکشەممە ۲۳-۰۲-۱۴۰۳   |  12-05-2024
بەپێی ڕاپۆرتەکان، ڕۆژی سێشەممە ١٨ی گوڵان، “زانکۆ ئێرانزادە” تەمەن ٣٢ ساڵ و “عومەر شەریفپوور” تەمەن ٢٣ ساڵ، هەر دووکیان خەڵکی گوندی “قەڵا ڕەشی” سەر بە شاری سەردەشت لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترانەوە.
بە وتەی سەرچاوەیەک نزیک لە بنەماڵەی ئەم دوو هاووڵاتییە، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات کاتژمێر ٤ی بەیانی بەبێ هیچ هۆکارێک هێرشیان کردووەتە سەر ماڵی ئەم دوو هاووڵاتییە و بە بەکاربردنی توندوتیژییەوە دەستبەسەر کراون. جێگای ئاماژەیە، سەرەڕای تێپەڕبوونی ٦ ڕۆژ بەسەر دەستبەسەر کرانیاند، زانیارییەک لە سەر چارەنووسیان لە بەردەستدا نییە و بەدواچوونەوەی بنەماڵەشیان تا ئێستا بێ ئەنجام بووە.