بە پێی ڕاپۆرتەکان، “عەلی مەعرووفی، هاوڕێ قووە و عەبدوڵڵا هووشمەند”، سێ هاووڵاتیی خەڵکی مەهاباد دوای تێپەڕ بوونی ١١ڕۆژ بەسەر دەستبەسەر کرانیان، هیچ زانیارییەک لە چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانیان لەبەر دەستدا نییە.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، هاوڕێ قووە و عەبدوڵڵا هووشمەند، ڕۆژی ١٧ی ڕەزبەر لە ڕێگای مەهاباد- پیرانشار لە لایەن هێزەکانی سپای پاسدارانەوە دەستبەسەر کراون.هەروەها لە هەمان ڕۆژدا عەلی مەعرووفی، لە لایەن ژمارەیەک لە هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای پاسداران لەو شارە دەستبەسەر کرابوون. جێگای ئاماژەیە، سپای پاسداران پێشتریش بە بڵاوکردنەوەی گرتەیەکی ڤیدیۆیەک کوژرانی ئەندامێکی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان (پژاک) و دەستبەسەرکردنی دوو ئەندامی دیکەی ئەو حیزبە ڕاگەیاندبوو. عەلی مەعرووفی، هاوڕێ قووە و عەبدوڵڵا هووشمەند، لەو ماوانەی دواییدا لە تەواوی مافە سەرەتایەکانییان وەکوو تەلەفۆن کردن و مافی هەبوونی پارێز بێبەش کراون. جێگای ئاماژەیە، تاکاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، زانیارییەک لەسەر هۆکاری دەستبەسەرکران و هەروەها تۆمەتە هەڵبەستراوەکان سەبارەت بەو سێ هاووڵاتییە لەبەر دەستدا نییە.