فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

نەبوونی زانیاریی لە چارەنووسی سەیران خەسرەوی چالاکی مافی ژنان
پێنجشەممە ۲۲-۰۹-۱۴۰۳   |  12-12-2024

بەپێی ڕاپۆرتەکان، سەرەڕای تێپەڕبوونی ٢٥ ڕۆژ لە کاتی دەستبەسەرکرانی “سەیران خەسرەوی” تەمەن ٣٧ ساڵ و لە چالاکانی مافەکانی ژنان و خەڵکی شاری سنە، تا ئێستا زانیارییەک لەسەر بارودۆخ و چارەنووسی لەبەر دەستدا نییە و بەدواداچوونەکانی بنەماڵەکەی لەو بوارەدا بێ ئاکام ماوەتەوە.
سەیران خەسرەوی، بەرەبەیانیی ڕۆژی سێشەممە ٢٩ی خەزەڵوەر، لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە بە پێکهێنانی کەشی ترس و تۆقاندن و چوونی نایاسایی بۆ نێو ماڵی ناوبراو لە شاری سنە،دەستبەسەر کرابوو و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترابوویەوە. بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، سەیران خەسرەوی لە ماوەی ڕابردوودا لە تەواوی مافە سەرەکییەکانی خۆی وەکوو مافی دەستپێڕاگەیشتن بە پارێزەر، چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی و پەیوەندیی تەلەفۆنی بێبەش بووە. جێگای ئاماژەیە، هەتا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، زانیارییەکی ورد لەسەر هۆکارەکانی دەستبەسەرکران، ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵ ئەو هاووڵاتییە و چارەنووسی ناوبراو لەبەر دەستدا نییە.