نەبوونی زانیاریی لە چارەنووسی نوێ باوەڕێکی مەسیحی لە کەرەج
هەینی ۲۵-۰۳-۱۴۰۳   |  14-06-2024
بە پێی ڕاپۆرتەکان، “فەڕڕوخ کاکایی” تەمەن ٥٤ ساڵ و خەڵکی شاری کەرەج، لە ڕۆژی یەکشەممە ٦ی جۆزەردانەوە، لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات لەمشارە دەستبەسەرکراوە و تا ئێستاش هیچ زانیارییەک لەسەر بارودۆخ و چۆنیەتی ڕاگیرانی ناوبراو لەبەر دەستدا نییە.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە ئەمنییەکان لە کاتی دەستبەسەرکردنی فەڕڕوخ کاکایی، ماڵەکەیان پشکنیوە و دەستیان بەسەر هەندێک کەلوپەلی تاکەکەسی وەکوو مۆبایل و کۆمپیوتەرەکەیدا گرتووە. فەڕووخ کاکایی، لە کاتی دەستەبەسەکرانی تا ئێستاش تەنیا دوو جار ئەویش زۆر بە کورتی پەیوەندی تەلەفۆنی لەگەڵ بنەماڵەکەی هەبووە و لەو پەیوەندیانەدا ڕایگەیاندووە کە زانیارییەکی لە شوێنی ڕاگرتنەکەی نییە.