نەبوونی زانیاریی لە چارەنووسی هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری شنۆ
سێشەممە ۳۰-۰۵-۱۴۰۳   |  20-08-2024
سەرەڕای تێپەڕبوونی حەفتەیەک بەسەر دەستبەسەر کرانی هاووڵاتییەکی خەڵکی ئاوایی “شاوانێ”ی سەر بە شنۆ بە ناوی “سەمەد شابۆیی” تەمەن ٣٩ ساڵ لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕژیم لە شاری ورمێ، زانیارییەک لە چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانی لەبەر دەستدا نییە.
شایانی باسە ناوبراو پێشتریش لە رێکەوتی ٣٠ی گەلاوێژی ١٤٠٢ دەستبەسەر و پاش لێپرسینەوە بۆ زیندانی ورمێ ڕاگوێزرابوو و پاشان ڕۆژی شەممە ٢٢ی ڕەشەممەی ١٤٠٣ ، بە دانانی بارمتەی سێ ملیارد تمەنی و بە شێوەی کاتی تا کۆتایی قۆناغەکانی دادڕەسی ئازاد کرابوو.