نەبوونی زانیاریی لە چارەنووسی هاووڵاتییەکی خەڵکی بۆکان
پێنجشەممە ۲۶-۰۴-۱۴۰۴   |  17-07-2025

بە پێی ڕاپۆرتەکان، ڕۆژ یەکشەممە ٢٢ی پووشپەڕی ١٤٠٤ یووسف قوربانی خەڵکی شاری بۆکان، لە ئەنجامی هێرشی هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات بۆ سەر ماڵەکەی دەستبەسەر کراوە و سەرەڕای تێپەڕبوۆنی ٤ڕۆژ، هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووسی لەبەر دەستدا نییه.
لە لایەکی دیکە ڕۆژی پێنجشەممە ١٩ی پووشپەڕی ١٤٠٤، هاووڵاتییەکی خەڵکی پیرانشار، لە ئەنجامی هێرشی هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی سپای پاسداران بۆ ماڵەکەی لە ورمێ دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوە و بە تێپەڕبوونی یەک حەفتە هەر وا چارەنووسی نادیارە. هەتا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، زانیارییەکی ورد لەسەر هۆکاری دەستبەسەرکران، تۆمەتە هەڵبەستراوەکان و شوێنی ڕاگرتنی ئەم دوو هاووڵاتییه لەبەر دەستدا نییه.