نەبوونی زانیاریی لە چارەنووسی هاووڵاتییەکی خەڵکی لۆرستان
دوشەممە ۰۱-۰۳-۱۴۰۲   |  22-05-2023
بەپێی ڕاپۆرتەکان، هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری مەعمولان سەر بە پارێزگای لوڕستان بە ناوی “حەمیدڕەزا کازمیان”، لە ڕۆژی شەممە ٢٣ی گوڵانەوە لە لایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای پاسداڕانەوە ڕفێندراوە و چارەنووسی نادیارە.
بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەم لاوە بەهۆی چالاکییەکانی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و بڵاوکردنەوەی وێنەی کوژراوانی ڕاپەڕینی جەماوەری ژینا ڕفێندراوە. سەرەڕای تێپەڕینی یەک حەفتە بەسەر ڕفاندنی حەمیدڕەزا کازمیان، هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانی ناوبراو لەبەردەستدا نییە.