فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

نەبوونی زانیاریی لە چارەنووسی هاووڵاتییەکی خەڵکی مەهاباد
شەممە ۰۷-۱۱-۱۴۰۲   |  27-01-2024

هاووڵاتیی خەڵکی شاری مەهاباد لەماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامییەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە و هیچ زانیارییەک لە چارەنووسی لەبەر دەستدا نییە.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ڕۆژی دووشەممە ٢ی ڕێبەندان، سولەیمان حاجی خزری، خەڵکی گوندی «تاڵاوا» سەر بە شاری مەهاباد لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا. بەدواداچونی بنەماڵەی سولەیمان حاجی خزری تاکوو ئێستا بێ وەڵام ماوەتەوە و ناوەندە حکومەتییەکان لەم بارەیەوە هیچ ڕوونکردنەوەیەکیان نەداوە. ئەمە لە حاڵێکدایە کە هەتا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، زانیارییەکی ورد لەسەر هۆکاری دەستبەسەر کران و ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵ ئەم هاووڵاتییە، لەبەر دەستدا نییە.