فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

نەبوونی زانیاریی لە چارەنووسی هاووڵاتییەکی خەڵکی مەریوان
یەکشەممە ۲۹-۱۱-۱۴۰۲   |  18-02-2024

بەپێی ڕاپۆرتەکان، لەگەڵ تێپەڕ بوونی ٢٢ ڕۆژ لە کاتی دەستبەسەر کرانی هاووڵاتییەکی خەڵکی مەریوان بە ناوی “دلێر زاهدی پوور”، تا ئێستا هیچ زانیاریەک سەبارەت بە دۆخ و چارەنووسی ناوبراو بەردەست نییە و ئەمەش بووەتە هۆی نیگەرانی جددی بنەماڵە و کەسوکاری.
دلێر زاهدی پوور تەمەن ٤٥ ساڵ و چالاکی ژینگەپارێزی، ڕۆژی هەینی ٦ی ڕێبەندان، پاش هاتنەدەرەوە لە ماڵەکەی بە ئۆتۆمبێلەکەی لە شوێنێکی نادیار لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات لە شاری مەریوان دەستبەسەر و بۆ گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە ڕاگوێزراوە،
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، تا ئێستا بەدواچوونەکانی بنەماڵەی ئەم هاووڵاتییە بۆ ئاگادار بوونیان لە چارەنووسی ڕۆڵەکەیان بێ ئاکام بووە. شایانی باسە، ناوبراو لەم ماوەیەدا لە سەرجەم مافەکانی بێبەش کراوە.