فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

نەبوونی زانیاریی لە چارەنووسی هاووڵاتییەکی خەڵکی سەقز
شەممە ۰۸-۰۲-۱۴۰۳   |  27-04-2024

بەپێی ڕاپۆرتەکان، سەرەڕای تێپەڕبوونی چوار ڕۆژ بەسەر دەستبەسەرکرانی دوو هاووڵاتیی خەڵکی سەقز بە ناوەکانی “داوود وەیسی” تەمەن ٣٦ ساڵ و “ئەمیر فیرووزی” تەمەن ٣٢ ساڵ، بەدواداچوونەکانی بنەماڵەکانیان بێ ئاکام ماوەتەوە و زانیارییەکی ورد لەسەر چارەنووس و شوێنی ڕاگرتنیان لەبەر دەستدا نییە.
بە وتەی سەرچاوەیەکی نزیک لە بنەماڵەی ئەو دوو هاووڵاتییە، ئەو دوو کەسە بە تۆمەتی چالاکیی مەزهەبی دەستبەسەر کراون و ناوەندە ئەمنییەکان تا ئێستا وەڵامێکی ڕوونیان لەسەر شوێنی ڕاگرتنیان نەداوە و بەدواداچوونەکانی بنەماڵەکانیان لەو بارەدا بەبێ ئاکام ماوەتەوە. جێگای وەبیرهێنانەوەیە، ئەو دوو هاووڵاتییە ڕۆژی سێشەممە ٤ی گوڵان، لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات و بە بەکارهێنانی توندوتیژییەوە لە ماڵەکانی خۆیاندا دەستبەسەر کراون.