فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

نەبوونی زانیاریی لە چارەنووسی هاوڵاتییەکی خەڵکی جوانڕۆ
چوارشەممە ۱۹-۰۲-۱۴۰۳   |  08-05-2024

بەپێی ڕاپورتەکان، “ئوسامە هۆشەنگی” خوێندکاری تەمەن ١٩ ساڵ و خەڵکی جوانڕۆ لە ڕۆژی دووشەممە ١٠ی گوڵانەوە لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە و زانیارییەک لەسەر چارەنووسی ناوبراو لە بەر دەستدا نییە.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، سەرەڕای تێپەڕبوونی هەفتەیەک لە دەستبەسەرکرانی ئوسامە هۆشەنگی، بەدواداچوونی بنەماڵەی بۆ ئاگادارییان لە چارەنووسی ناوبراو بێ ئەنجام ماوەتەوە. جێگای ئاماژەیە، تا کاتی داڕشتنی ئەم ڕاپۆرتە، زانیارییەکی ورد لەسەر هۆکاری دەستبەسەری، تۆمەتەکانی وەپاڵدراو، شوێنی ڕاگرتن و چارەنووسی ئەم لاوه گیراوە لە بەر دەستدا نییە.