نەبوونی زانیاریی لە چارەنووسی چالاکێکی فەرهەنگی لە ئەهواز
هەینی ۰۱-۰۴-۱۴۰۳   |  21-06-2024
بە پێی ڕاپۆرتەکان، “جەعفەر حەیدەری” تەمەن ٣٨ساڵ و دانیشتووی گەڕەکی گوڵدەشتی ئەهواز، چالاکی فەرهەنگی، نووسەری کتێبی منداڵان و بەڕێوەبەری دامەزراوی فەرهەنگی «ئێرە فەرهەنگی ئەهواز»، ڕۆژی یەکشەممە ٦ی جۆزەردان، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕژیم دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، دوای تێپەڕبوونی ٢٦ ڕۆژ لە کاتی دەستبەسەرکردنی جەعفەر حەمیدی، هەوڵی بنەماڵەکەی بۆ زانینی چارەنووسی ناوبراو بێ ئاکام ماوەتەوە و هێزە ئەمنییەکان ئامادە نەبوون وەڵام بدەنەوە. جێگای ئاماژەیە، هەتا کاتی بڵاو کردنەوەی ئەو هەواڵە، زانیارییەکی ورد لەسەر، هۆکاری دەستبەسەرکران، تۆمەتە هەڵبەستراوەکان، شوێنی ڕاگرتن و چارەنووسی ئەو هاووڵاتییە لەبەر دەست نییە.