فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

نەبوونی زانیاریی لە چارەنووسی چەند کەس لە چالاکانی کرێکاری و مەدەنی شاری سنە
یەکشەممە ۲۸-۱۱-۱۴۰۳   |  16-02-2025

سەرەڕای تێپەڕبوونی ٢٠ ڕۆژ بەسەر دەستبەسەر کرانی “قانع خاتری، ئەفشین حسێن پەناهیی، جەلیل محەممەدی، کامڕان ساختمانگەر و کەماڵ ئاخەرەتی”، هیچ زانیارییەک لە چارەنووس و شوێنی راگیرانیان لەبەر دەستدا نییە.
جێگای ئاماژەیە، تاکاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە زانیارییەکی ورد لەسەر هۆکاری دەستبەسەر بوون، تۆئمەتە سەپێندراوەکان، شوێنی ڕاگیران و چارەنووسیان بڵاو نەکراوەتەوە و ئەمەش نیگەرانی بنەماڵەکانیانی لێکەوتووەتەوە.