لەدرێژەی دەستبەسەر کردن و ڕفاندنی هاووڵاتییان لە لایەن هێزە سەرکوتگەرەکانی ڕژیم، سێ هاووڵاتی خەڵکی شارەکانی بۆکان، کرماشان و دێهلۆران، ماوەی چەندین ڕۆژە دەستبەسەر کراون و هیچ زانیارییەک لەچارەنووسیان لەبەر دەستدا نییە.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، “زەکەریا تەعاقب”، ٢٤ ساڵ تەمەن و خەڵکی شاری بۆکان، لە سەرەتای مانگی بەفرانبارەوە دەستبەسەر و ڕاپێچی شوێنێکی نادیار کراوە. هەروەها ڕۆژی چوارشەممە ٨ی مانگی بەفرانبار، هاووڵاتییەکی خەڵکی کرماشان بە ناوی “عادل حسەینی” بەڕێوەبەری پەیجی ئینستاگرامی {کرماشان}، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە ماڵی تایبەتی خۆی لەم شارە دەستبەسەر کراوە بۆ شوێنێکی نادیار گوازتراوەتەوە. لە لایەکی دیکەوە هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری دێهلۆڕان بە ناوی (ئەکبەر دەروێشی) ڕۆژی شەممە ١٠ی بەفرانبار، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە ڕفێندراوە و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە. ئەمە لەحاڵێکدایە کە هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک سەبارەت بە شوێنی راگیران و چارەنووسی ئەم سێ هووڵاتییە بڵاونەکراوەتەوە.