هاووڵاتیەکی خەڵکی شاری مەهاباد بە ناوی “ناهید حاجەتمەند”، نزیک بە دوو حەفتەیە لە لایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی ئەو شارەوە دەستبەسەر کراوە و تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانی ناوبراو لە بەردەستدا نییە.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ناهید حاجەتمەند تەمەن ٤٠ ساڵ، ڕۆژی شەممە ٩ی مانگی گوڵان، لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارەوە دەستبەسەر و ڕاپێچی شوێنێکی نادیار کراوه. بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو هاووڵاتییە بە تۆمەتی بەشداری لە بزووتنەوەی “ژن، ژیان، ئازادی” لە لایەن هێزەکانی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر کراوە و بۆ دەستبەسەرگەی ناوەندە حکوومەتییەکان لە ورمێ گواستراوەتەوە. تاکوو کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانی ناوبراو لە بەردەستدا نییە و بەدواداچوونی بنەماڵەکەشی ئاکامێکی نەبووە و ناوەند و هێزەکانی ڕژیم هیچ وەڵامێکیان بەو بنەماڵەیە نەداوەتەوە.