نەبوونی زانیاری لە چارەنووسی هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری بۆکان
یەکشەممە ۱۶-۰۷-۱۴۰۲   |  08-10-2023
سەرەڕای تێپەڕبوونی زیاتر لە پێنج مانگ بەسەر دەستبەسەر کرانی “هێمن کرمانج” دانیشووی شاری بۆکان، ناوبراو هەروا لە بیلاتەکلیفی دا بەسەر دەبات.
بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێمن کرمانج لە ماوەی دەستبەسەر کرانیدا لە مافی دەستڕاگەیشتن بە پارێزەر و چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی بێبەش کراوە. جێگای ئاماژەیه، هێمن کرمانج خەڵکی گوندی “یاسی کەند”ی سەر بە شاری بۆکان، لە ڕێکەوتی ٢٩ی خاکەلێوەی ئەمساڵ، بەبێ هیج هۆکارێک لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕژیم لەمشارە دەستبەسەر و ڕاپێچی گرتووخانەی ئیتلاعاتی ورمێ کرابوو.